نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و 109 دۆلاری تێپەڕاند

‌

وێستگەنیوز-


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە پاش نیگەرانییەکان سەبارەت بە دابینکردنی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامیی گرژییەکان و پەککەوتنی پاڵاوگەیەکی رووسی بەهۆی بۆردومانی ئۆکرانیاوە، نرخەکانی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بوونەوە.

بەپێی داتاکانی بازاڕ، نەوتی برێنت بە رێژەی زیاتر لە سێ دۆلار بەرزبوویەوە و گەیشتە زیاتر لە 109 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نەوتی خاوی تەکساس زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبوویەوە و لە سەرووی 100 دۆلارەوە مامەڵەیپێوەکرا.

ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە لە دانیشتنی پێشوودا، نەوتی خاوی ئەمریکی بەهۆی دابەزینی بڕێکی زۆر لە پاشەکەوتی نەوتی خاوی ئەمریکاوە زیاتر لە %3 بەرزبوویەوە، لە کاتێکدا نرخی نەوتی برێنت گۆڕانکاریی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتبوو.


PM:08:49:16/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو