ترەمپ: حوسییەکان زۆر خراپ رەفتار دەکەن و رەنگە داوا لە تورکیا بکەین دەستوەردان لە یەمەن بکات
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، حوسییەکانی
یەمەن بە شێوازێکی زۆر خراپ رەفتار دەکەن، ئاماژەی بەوەش دا، رەنگە داوا لە تورکیا
بکات بۆ دەستوەردان لە دۆخی یەمەن.
سەبارەت بە هەنگاوی داهاتووشی بەرامبەر ئێران، ترەمپ
ئێرانی بە دەوڵەتێکی شکست خواردوو، ناوبرد و وتی، ئێران خاوەنی ئابووری نییە و رێژەی
هەڵاوسان تێیدا گەیشتووەتە 300% و هیچ بڕە پارەیەکی نییە، بەجۆرێک توانای
پێدانی مووچەی هێزەکانی و هیچ لایەنێکی تری نییە.
جەختیلەوەش کردەوە، بەم زووانە بڕیارێک سەبارەت بە ئێران دەدەن، سەرەڕای ئەوەی ئاماژەی
بە رۆشتنی بڕێکی زۆر لە نەوت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە کرد.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە دوای هێرشێک دێن بۆ سەر
فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ریاز، کە بەپێی ئامارەکانی دەستەی گشتیی
فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعودیە، هێرشەکەی ڕۆژی شەممەی رابردوو بووەتە هۆی کوژرانی 13 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 300کەسی تر.
PM:08:08:13/10/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت