سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا هاوخەمی بۆ سعوودیە دەربڕی
وێستگەنیوز-
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا فون دێر لاین، پشتگیری و هاوخەمی
تەواوی یەکێتیی ئەورووپای بۆ عەرەبستانی سعوودیە راگەیاند، بەهۆی پەلاماردانی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە شاری ریاز.
سەرۆکی کۆمیسیۆنەکە ئاماژەی بەوەش کرد، بە ئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی بە
تەواوی ناپەسەند و قبووڵنەکراوە، هاوکات جەختی لەسەر پێویستیی راگرتنی کردەوە
توندوتیژیەکانی گرووپ و چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە ناوچەکەدا کردەوە.
بەپێی راگەیەندراوی دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعوودیە، فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتیی شا خالید رووبەڕووی دوو هێرش بووەوە، کە یەکەمیان دامەزراوەکانی
فڕۆکەخانەکەی ئامانج گرتووە و دووەمیشیان راستەوخۆ بەر فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی
سعوودیە کەوت.
ئەم هێرشە بووە هۆی کوژرانی سێ هاووڵاتیی سعوودیە و برینداربوونی ژمارەیەک
هاووڵاتی و نیشتەجێبووی تری لێکەوتەوە، جگە لە کەوتنەوەی زیانی مادی.
PM:04:56:09/10/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت