هاوپەیمانیی مەککە کاراکردنی بەرگریی هاوبەشی راگەیاند و هێزی سەربازی رەوانەی سعوودیە دەکات
وێستگەنیوز-
هاوپەیمانیی مەککە کە رێککەوتننامەیەکی ئەمنی و
بەرگریی هاوبەشی نێوان سعودیە و پاکستان وە تورکیایە، دەستپێکردنی دەستبەجێی
جێبەجێکردنی پابەندبوونی بەرگریی هاوبەش و رەوانەکردنی خێرای هێز و توانای
سەربازیی بۆ خاکی عەرەبستانی سعودیە راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، 5ـی تشرینی 2026، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا،
هەرسێ وڵات جەختیان کردەوە، ئاسایشی هەر دەوڵەتێکیان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی
بەکۆمەڵی هەرسێ لایەنەکە.
هەروەها ئیدانەی هەوڵەکانی بەئامانجگرتنی
شارەکانی مەککە و مەدینە و هێرشە بەردەوامەکانی سەر ناوچە مەدەنی و ئابوورییەکانی
سعودیەیان کرد.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، هەڵبژاردنی فەریق
یەکەمی خانەنشین (نوعمان مەحمود) لە پاکستان وەک ئەمیندارى گشتیی پەیمانەکە بۆ
ماوەی سێ ساڵ راگەیەندرا، هاوکات هەریەک لە تورکیا و پاکستان ستایشی ئامادەیی و
لێهاتوویی هێزە چەکدارەکانی سعودیەیان کرد لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکاندا.
هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە، رێککەوتننامەیەکی
ئەمنی و بەرگریی هاوبەشە کە لە 7ـی ئابی 2026 لەلایەن محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی
سعودیە و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی
پاکستان لە کۆشکی سەفا لە مەککە واژۆ کرا.
PM:10:30:05/10/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت