ترەمپ: بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندیی بە گەرووی هورمزەوە نییە
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گەرووی
هورمز چیتر هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین نییە و روونی کردەوە کە رۆژانە بڕێکی
پێوانەیی نەوت بەو گەرووەدا تێدەپەڕێت.
ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە
کرد، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ئێستادا بۆ بەئامانجگرتنی
پاڵاوگەکانی روسیا لەلایەن ئۆکرانیاوە دەگەڕێتەوە، لەگەڵ داخرانی چەندین پاڵاوگەی
نەوت لە ناوخۆی ئەمریکا، بەتایبەت لە ویلایەتی کالیفۆرنیا.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە داتاکانی
کەشتیوانیی ئاژانسی (کێپلەر) دەریانخستووە، سەرەڕای بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر
گەرووی هورمز، هەناردەکردنی نەوتی خاو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لە هەفتەی کۆتایی
مانگی ئەیلوولدا بۆ 19.5 تا 29 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، کە ئەمەش ئاستێکی پێوانەییە
و بەراورد بە پێش دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێرانیش زیاترە.
PM:08:51:05/10/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت