مارکۆ روبیۆ: سعودییە مافی بەرگریکردن لە خۆی هەیە لە رێگەی هێرشکردنە سەر حوسییەکان
وێستگەنیوز-
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سعودیە مافی
تەواوی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات لە رێگەی هێرشکردنە سەر حوسییەکانەوە، وتیشی، واشنتن
پابەندە بە رێککەوتننامە ئەمنییەکەی لەگەڵ ریاز.
روبیۆ ئاماژەی بەوەش کرد، سعودیە رووبەڕووی هێرشی حوسییەکان
بووەتەوە و لە مەترسییەکانیان تێدەگات، ئەوەی ئێستا لە یەمەن روودەدات هێرشێکی
پێچەوانەیە بۆ سەندنەوەی ئەو ناوچانەی حوسییەکان دەستیان بەسەردا گرتووە، چونکە
سعودیە و هێزەکانی یەمەن نایانەوێت کۆنتڕۆڵی حوسییەکان بەسەر ناوچەکانی نزیک
گەرووی (بابول مەندەب)دا بەردەوام بێت.
ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاوکاتە لەگەڵ
دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانی هێزەکانی حکومەتی یەمەن بە
پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکان لەژێر ناوی (فەجری یەمەن) بۆ سەندنەوەی ناوچەکانی نزیک
گەرووی (بابول مەندەب).
بەپێی میدیاکانی سعودیە، شەڕ و پێدادانەکان بەردەوامن و
توانراوە دەست بەسەر چەندین ناوچەدا بگیرێتەوە بە ئامانجی گەیشتن بە شاری سەنعا.
PM:05:48:05/10/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت