ئۆپێک پڵەس ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وەک خۆی دەهێڵێتەوە

‌

وێستگەنیوز-


هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا بڕیاریدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی یەکەم وەک خۆی بهێڵێتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکات، هاوکات پلانی پێداچوونەوەی پشکی وڵاتانی ئەندامی بۆ ساڵی 2027 دواخست.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، کۆبوونەوەکە بە بەشداریی حەوت وڵاتی سەرەکی (سعوودیە، ڕووسیا، عێراق، کوێت، جەزائیر، کازاخستان و عومان) بەڕێوەچوو، کە تێیدا جەخت لەسەر جێگیرکردنی ئاستی بەرهەمهێنان کرایەوە.

ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت کە هاوپەیمانێتییەکە لە مانگی ئەیلوولدا پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی کەمکردنەوەی ئارەزوومەندانەی 1.65 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی تەواو کردبوو.

دوو سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرایان کرد، دواخستنی پێداچوونەوەی پشکی وڵاتان بۆ ساڵی 2027 بەهۆی کاریگەریی نەرێنیی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران بووە لەسەر پڕۆژەکانی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم بڕیارانەش هاوکاتن لەگەڵ هەوڵی وڵاتانی کەنداو بۆ زیادکردنی هەناردەکردن و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕەکانی وزە.


PM:04:35:04/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت