تۆم باراک: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەرفەتێکە بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرجەم هێزە چەکدارەکان لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە
وێستگەنیوز-
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق دەڵێت،
پڕۆسەی گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ نیشتمان تەواو کراوە، وتیشی، ئەم هەنگاوە
پاشەکشەکردن نیە، بەڵکو هاوتەریبکردنەوەی هاوکێشە ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و
هەولێر و هاوپەیمانە ناوخۆیی و هەرێمییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە، بە
جۆرێک دەرفەت بۆ عێراق دەڕەخسێنێت سەرجەم هێزە چەکدارەکانی بخاتە ژێر فەرمانڕەوایی
یەک دەوڵەتەوە.
لە پەیامێکدا لە سەکۆی "ئێکس"، نێردەی تایبەتی
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، دوای 23 ساڵ لە هاتنی یەکەمین هێزەکانی ئەمریکا بۆ
عێراق، سەرۆک ترەمپ پڕۆسەی گەڕانەوەی هێزەکانی تەواو کردووە، روونیشی
کردەوە، خزمەت و قوربانیدانی ئەمریکی و عێراقییەکان لەم ساڵانەدا بووەتە هۆی ئەوەی
ئێستا عێراق لەسەر پێی خۆی بوەستێت و دەرگایەکی نوێ لە پەیوەندییە ستراتیژییەکاندا
بباتەوە.
لە کۆتاییدا جەختی کردەوە، ئەم قۆناغە نوێیە دەرفەتێکی
گرنگە بۆ سەرۆک وەزیران زەیدی و گەلی عێراق تاوەکو کۆنترۆڵی سەرجەم چەکدارەکان لە
چوارچێوەی دەوڵەتدا رێکبخەنەوە، بە جۆرێک لەمەودوا ئەمریکا وەک دۆستێکی نێودەوڵەتی
ئەژمار بکرێت نەک پارێزەرێکی سەربازیی عێراق.
AM:12:13:01/10/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت