مارکۆ روبیۆ بۆ فۆکس نیوز: هیچ هێرشێکی ئێران بێ وەڵام تێناپەڕێت

‌

وێستگەنیوز –

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، واشنتن لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی بێدەنگ نابێت.


مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند: واشنتن بە توندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەکی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری جیهاندا دەداتەوە و هیچ هێرشێک بێ پەرچەکردار تێپەڕ نابێت.

سەبارەت بە ڕەوشی دەریاوانی و جووڵەی بازرگانی لە ناوچەکە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، لە ئێستادا گەرووی هورمز بەتەواوی کراوەیە و پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتیش لە ئاستی ئاسایی خۆیدایە.

هاوكات ڕوونیشیکردەوە، هۆکاری هەوڵەکانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تا بتوانێت لە ڕێگەیەوە گەرووی هورمز بەتەواوی دابخات و باج و سەرانە بەسەر کەشتییە بازرگانییەکانی جیهاندا بسەپێنێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا و لەبارەی پیلانی تەقینەوەکەی نزیک بنکە ئاسمانییەکەی بەریتانیا کە هێزەکانی ئەمریکاشی تێدا جێگیرە، روبیۆ ئاشکرای کرد کە ئاسەواری دەستێوەردانی لایەنێکی بیانی بە روونی لەو هەوڵەدا دەبینرێت، بەڵام ڕەتیکردەوە هیچ وردەکارییەکی دیکەی هەواڵگری لەسەر ئەو بابەتە ئاشکرا بکات.


AM:09:34:29/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت