رۆیتەرز: ئەمریکا و چین لەسەر کەمکردنەوەی 30 ملیار دۆلار لە باجی گومرکی رێککەوتن

‌

وێستگەنیوز-

لە هەنگاوێکی نوێدا، ئەمریکا و چین رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی باجی گومرکی بە بەهای 30 ملیار دۆلار لە ئاڵوگۆڕی کەلوپەلە بازرگانییەکاندا بۆ هەردوولا، هاوکات دەستپێکردنی گفتوگۆی دووقۆڵی لەبارەی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد راگەیەندرا.


ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" بڵاویکردەوە، لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، واشنتۆن و پەکین گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی باجی گومرکی لەسەر ئەو کەلوپەلانەی کە کەمتر هەستیارن بە بەهای 30 ملیار دۆلار لە هەردوو ئاراستەدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین کە لە شانگهای بڵاوکراوەتەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی کۆدەنگییەکی 8 خاڵیدایە کە لە سەردانەکەی شی بۆ واشنتۆن هاتووەتە ئاراوە؛ بە جۆرێک جگە لە رێکخستنی کەمکردنەوەی باجی دوولایەنە، بڕیاردراوە گفتوگۆ سەبارەت بە پرسی ژیریی دەستکرد دەستپێبکات و ئەنجومەنێکی هاوبەشی بازرگانیش پێکبهێنرێت.

وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەردوو وڵات لە میانەی کۆبوونەوەکەدا دانیان بە کار و هەوڵەکانی تیمە ئابوورییەکانیاندا ناوە و پەسەندی هەنگاوەکانی پێشوویان کردووە، بە مەبەستی درێژەپێدان بە دەستکەوت و دەرەنجامەکانی گفتوگۆکانی پێشووتری کوالالامپوور.


PM:01:58:26/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت