زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە حەلەب هەژاند


وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئەیلولی 2026، دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز و بەردەوام لە ناوچەی "عەیس" لە دەوروبەری باشووری پارێزگای حەلەب لە سووریا بیسترا، کە بەهۆیەوە لەرزینێکی گەورە لە ناوچەکەدا دروستبوو.


روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوون و زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە لە ئەنجامی تەقینەوە لە نێو کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیدا بووە و بەهۆی بەهێزیی تەقینەوەکانیشەوە دەنگەکەی لە رووبەرێکی فراوانی دەوروبەری ناوچەکە بیستراوە.

روانگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەتا ئەم ساتە ناسنامەی ئەو لایەنەی کە خاوەندارێتیی کۆگاکە دەکات و بەڕێوەی دەبات ئاشکرا نەبووە، هەروەها هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە سەبارەت بە قەبارەی زیانە گیانی و مادییەکان لەبەردەستدا نییە، لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هۆکار و چۆنیەتیی دروستبوونی تەقینەوەکە بەردەوامییان هەیە.


AM:08:48:21/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت