ئێران مەرجەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ ئاشکرا کرد


وەستگەنیوز –

سپای پاسدارانی ئێران مەرجەکانی تاران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا ئاشکرا دەکات و هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـەی ئەیلولی 2026، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بۆ ڕاوەستاندنی دۆخەکە و بەدیهێنانی ئارامی، دەبێت جەنگ و هەڕەشەکان بەتەواوەتی بڕوێندرێن، سوپای ئیسرائیل لە خاکی لوبنان بکشێتەوە و گەمارۆی سەر یەمەنیش بەپەلە هەڵبگیرێت.

ئەو بەرپرسەی پاسداران ئاماژەی بەوەش کرد، ئازادکردنی 24 ملیار دۆلاری بلۆککراوی ئێران و ڕاگرتنی هەر جۆرە دەستوەردانێک لە توانا ئەتۆمی و مووشەکییەکانی وڵاتەکەی مەرجی سەرەکین.

جەختیشی کردەوە لەوەی درێژەکێشانی ئەم جەنگە هاوکێشە ئەمنی و ئابوورییەکانی ئەمریکاشی خستووەتە ژێر کاریگەریی و مەترسیی ڕاستەوخۆوە.

مەرجە سەرەکییەکانی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ:

هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتیی پەلامارەکان و بنبڕکردنی هەڕەشەکان.

کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە لوبنان و کۆتاییهێنان بە گەمارۆی یەمەن.

گەڕاندنەوەی 24 ملیار دۆلاری بلۆککراوی ئێران.

ڕاگرتنی دەستوەردان لە توانا ئەتۆمی و بەرنامە مووشەکییەکانی تاران.


PM:08:24:10/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت