سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە ئەمریکا: هەر هێرشێک 10 هێندە تووندتر وەڵام دەدرێتەوە


وێستگەنیوز -

سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی ئاڕاستەی واشنتن کرد و رایگەیاند، هەر هێرشێک بێتە سەر وڵاتەکەیان بە پێکانی 10 هێندە زیاتری ئامانجەکانی ئەمریکا وەڵام دەدرێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی ئەیلولی 2026، حوسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، داخرانی تەنگەی هورمز زیانێکی گەورەی بە زنجیرەی دابینکردنی وزەی جیهان گەیاندووە و یەدەگی نەوتی ئەمریکاشی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتکردووەتەوە.

وتیشی، جەنگی دووژمن تەنیا سەربازی نییە، بەڵکو ئامانجی پاڵپشتیکردنی ئاژاوەگێڕانە، بەڵام ئێران ئامادەیە تەنیا لە بەرامبەر راگرتنی تەواوەتیی جەنگ، کشانەوەی ئیسرائیل لە لوبنان، هەڵگرتنی گەمارۆی یەمەن و دەستکێشانەوە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، دۆخی تەنگەکە ئاسایی بکاتەوە.



PM:09:22:09/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو