وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پزیشکیان و قاڵیباف دەیانەوێت جەنگ ڕابگیرێت و ئابووریی ئێران لە داڕمان ڕزگار بکەن
وێستگەنیوز-
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرای کرد، مەسعود پزیشکیان و محەمەد قاڵیباف، هاوڕان لەسەر ئەوەی پێویستە تاران بەپەلە دەست بە دانوستاندن بکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ تا بتوانێت ئابوورییە پەککەوتووەکەی وڵاتەکەی لە داڕمان ڕزگار بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی ئەیلولی 2026، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکی نوێدا بڵاویکردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، هاوڕان لەسەر ئەوەی پێویستە تاران بەپەلە دەست بە دانوستاندن بکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ تا بتوانێت ئابوورییە پەککەوتووەکەی وڵاتەکەی لە داڕمان ڕزگار بکات.
باس لەوە کراوە ئەو دوو بەرپرسەی ئێران پێیان وایە دەبێت ئێران جەخت لەسەر ڕێگەچارەی سیاسی بکاتەوە لە کاتێکدا هێشتا کارتی فشاری بەدەستەوە ماوە.
ئەم هەڵوێستە نوێیەش وەک بەرهەڵستیکردنێکی ئاشکرای توندڕەوەکانی ناو کۆماری ئیسلامی دەبینرێت کە لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا تەنیا جەختیان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی کردووەتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم جووڵە دیپلۆماتییەی پزیشکیان و قاڵیباف دوای ئەوە دێت کە ئاستەنگەکان گەیشتوونەتە لوتکە و ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ فشارە ئابوورییەکانی بۆ سەر تاران بە توندی زیاد کردووە، بەتایبەت لە ڕێگەی سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا کە وایکردووە ڕێگەچارە دیپلۆماتییەکان بەرەو بنبەست بچن و ئابووریی ئەو وڵاتە بخەنە ژێر مەترسییەکی جدییەوە.
PM:10:17:07/09/2026
ئهم بابهته 480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت