قالیباف بۆ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئابووریی وڵاتەکەتان لەسەر لێواری لەناوچوونە
وێستگەنیوز-
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا مەترسیی داڕمانی بۆ ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە دروست کردووە و ئابووریی واشنتنی خستووەتە سەر لێواری لەناوچوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی ئەیلولی 2026، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، یەدەگی ستراتیژیی نەوتی ئەمریکا بۆ نزمترین ئاست لە 40 ساڵی ڕابردوودا کەمبووەتەوە، ئەمەش مەترسیی ڕاستەقینەی داڕمانی بیرە نەوتییەکانی تێکساس و تێکچوونی تەواوی ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتەی دروست کردووە.
قالیباف باسی لەوەش کردووە، بەرزبوونەوەی بێپێشینەی سوودی قەواڵە داراییەکان و بازدانی نرخی نەوتی عومان و ئیمارات بۆ سەروو 100 دۆلار، نیشانەی شکستی هەوڵەکانی ئەمریکایە بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ لە ڕێگەی "فشارە دەروونییەکانەوە".
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی کە بۆ مەبەستی هەڵبژاردن دەستوەردان لە بازاڕی نەوتدا دەکات و جەختی کردەوە کە ئەم هەوڵانە بێسوودن و تەنها ئابووریی ئەمریکایان بەرەو هەڵدێر بردووە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا قالیباف ڕایگەیاند، جیهان ئێستا تەماشای شکستە ئابوورییەکانی ئەمریکا دەکات کە بەهۆی ململانێ لەگەڵ ئێران و پەککەوتنی جوڵەی بازرگانی لە گەرووی هورمزەوە دروست بووە.
PM:11:01:03/09/2026
ئهم بابهته 740
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت