دۆناڵد ترەمپ: بڕێکی بێسنوور تەقەمەنیمان بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران هەیە


وێستگەنیوز –

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خاوەنی بڕێکی بێسنوور تەقەمەنییە بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئێران، هاوکات هێرش دەکاتە سەر ئیدارەی بایدن و دەڵێت، ئەو سەدان ملیار دۆلارەی بۆ ئۆکرانیا خەرجکراوە، دەبێت ئەوروپا بیداتەوە بە ئەمریکا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی ئەیلولی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا هێرشی کردە سەر ئەو میدیایانەی کە بە ناپاک وەسفی کردن و ڕایگەیاند، ئەوانەی ڕاپۆرتی ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئێران بڵاوناکەنەوە، دەبێت بزانن کە واشنتن خاوەنی بڕێکی بێسنوور لە تەقەمەنی کوالێتی بەرزە.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد: ئێمە بە ئاستێک خەریکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنیین کە پێشتر نەبینراوە، خەریکی کۆکردنەوە و ئامادەکاریین بۆ هەر بارودۆخێکی کتوپڕ، لە ئێستادا ئەم چەکانە بۆ خۆمان دەهێڵینەوە، بەڵام لە داهاتوودا دووبارە فرۆشتنی چەک بە هاوپەیمانەکانمان دەستپێدەکاتەوە.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، ترەمپ ڕەخنەی لە ئیدارەی جۆ بایدن گرت و وتی: ئیدارەی پێشوو بڕێکی زۆر زیاتر تەقەمەنی بە بێبەرامبەر داوە بە ئۆکرانیا، بە بەراورد بەوەی کە ئێمە لە ئێران بەکارمان هێناوە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە سەدان ملیار دۆلار بەخشرایە ئۆکرانیا و ناتۆ، کە دەبوو ئەوروپا ئەو پارەیە بدات، وتیشی: ئێمە داوای ئەو پارەیە لە ئەوروپا دەکەینەوە، هەرچەندە کەمێک درەنگیش بێت، بەڵام دەبێت ئەو پارەیە بگەڕێتەوە.


PM:06:25:03/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت