رۆیتەرز: تیمی ترەمپ پلانێکی مەترسیداریان بۆ دوای هەڵبژاردنەکان دژی ئێران ئامادە کردووە
وێستگەنیوز –
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، یاریدەدەرانی دۆناڵد ترەمپ خەریکی داڕشتنی پەرەسەندنێکی مەترسیدارن دژی ئێران، کە بڕیارە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنە نیوەییەکانی ئەمریکا جێبەجێ بکرێت.
ئاژانسی رۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا، پشت بە زانیاری چوار سەرچاوەی نێو کۆشکی سپی دەبەستێت و ئاشکرای دەکات: تیمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پلانێکی تەواوکراویان بۆ زیادکردنی فشارەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی پرۆسە سەربازییەکان دژی ئێران ئامادە کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، لە ئێستادا کۆشکی سپی بڕیاری داوە تەنها پشت بە سزای ئابووری ببەستێت و ئاستی گرژییە سەربازییەکان وەک خۆی بهێڵێتەوە، ئەمەش وەک تاکتیکێک بۆ پاراستنی پێگەی پارتی کۆماری لە هەڵبژاردنە نیوەییەکانی 3ـی تشرینی دووەم، تاوەکو زیان بە دەنگەکانیان نەگات.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکان، واشنتن قۆناغێکی نوێی جەنگ یان پەرەسەندنی سەربازی دژی تاران دەست پێدەکات.
ئەم پلانە لە کاتێکدایە کە پارتی دیموکراتی ئەمریکا، هەڵمەتێکی فراوانی دژی سیاسەتەکانی ترەمپ دەست پێکردووە و هۆشداری دەدەن لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی هەر جەنگێک لە ناوچەکەدا کە ببێتە هۆی تێوەگلانی زیاتری ئەمریکا لە ململانێکاندا.
PM:06:40:02/09/2026
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت