یسرائیل كاتس: لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئێران سوپاکەمان بەشێوەیەکی توند وەڵام دەداتەوە
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له ئاماده‌باشی ته‌واودایه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئێران و هۆشداری ده‌دات كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر په‌لامارێكدا، سوپاكه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و به توندی تۆڵه ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ی ئه‌یلوولی 2026، یسرائیل كاتس، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ئاشكرایكرد كه له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وەزیرانی ئیسرائیل و فه‌رمانده‌كانی سوپا به‌رده‌وام چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ رێگریکردن له هەر هێرشێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی ئێران له رۆژانی جه‌ژنی جووه‌كاندا، كاتس وتی: "ئه‌گه‌ر ئێران هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه بنێت، وه‌ڵامی سه‌ربازیی ئیسرائیل زۆر توند ده‌بێت و له مێژوودا وێنه‌ی نابێت".
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل دووپاتیكردەوە كه وڵاته‌كه‌ی له رێگه‌ی ئۆپراسیۆنی ناسراو به "شێری رابوو" توانیویه‌تی به‌شێكی زۆری دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی تاران له‌ناو ببات و ئێستاش به وردی چاودێری هه‌موو هه‌وڵێكی تاران ده‌كه‌ن بۆ بوژانه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه.
ئه‌م لێدوانانه له كاتێكدایه كه پێكدادانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی توند، فه‌رماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتكۆم) رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان نزیكه‌ی 100 پێگه‌یان له خاكی ئێران‌دا كردووه‌ته ئامانج، كه سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی، رادارەکان، بنکە دەریاییەکان و تواناکانی سوپای پاسدارانیان پێكاوه. دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌م هێرشانه وه‌ڵامێك بوون بۆ هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ چاندنی مین له گه‌رووی هورمز.
شایانی باسه، جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران كه له مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه به كوژرانی عه‌لی خامنه‌یی ده‌ستیپێكرد، گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی چه‌قبه‌ستوو. له ئێستادا ئێران گه‌رووی هورمزی داخستووه و ئه‌مریكاش سزا و گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی توندتر كردووه‌ته‌وه و ئاماده نییه هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ تاران واژۆ بكات.
PM:02:59:02/09/2026
ئه‌م بابه‌ته 28
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت