تره‌مپ: کەی گەلی ئێران رادەپەڕن و شەڕ دەکەن؟
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئیدی هه‌وڵ نادات ئێران ناچار بكات بێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه واشنتۆن كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر گه‌رووی هورمزدا هه‌یه.
دوای زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر 6 ناوچه‌ی جیاوازی ئێران، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تروس سۆشیاڵ" نوێترین ستراتیژی خۆی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: "هه‌وڵ ناده‌م ئێران ناچار بكه‌م بێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ و گرنگی به واژۆكردنی هیچ رێككه‌وتنێك ناده‌م"، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئابووری تاران له داڕماندایه و وتی: "كه‌ی گه‌لی ئێران راده‌په‌ڕن و شه‌ڕ ده‌كه‌ن؟".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به "گه‌وره و به‌هێز" و "زۆر ره‌وا" ناوبرد، كه تێیدا پێگه‌كانی رادار و سیستەمی به‌رگریی ئاسمانیی سوپای پاسداران كراونه‌ته ئامانج، به‌پێی زانیارییه‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا بۆ سه‌ر شارەكانی كوهه‌سته‌ك و خوزستان، 11 كه‌س كوژراون كه 4 كه‌سیان له ناو ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا بوون و منداڵێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵانیشیان تێدایه، هه‌روه‌ها هێرشه‌كان فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی جیرفت و چه‌ند ناوه‌ندێكی غازی و به‌نده‌ریشیان گرتووه‌ته‌وه.
له وه‌ڵامی ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌دا، سوپای پاسدارانی ئێران به مووشه‌كی بالیستی و درۆن هێرشی كرده سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ئوردن، به‌حرێن و كوه‌یت. له لایه‌كی دیكه‌وه، محه‌ممه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هۆشداری دا ئه‌گه‌ر رێگری له هه‌نارده‌ی نه‌وتیان بكرێت، گه‌رووی هورمز به ته‌واوه‌تی داده‌خه‌ن.
فه‌رماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هێرشه‌كان وه‌ڵامێك بوون بۆ هه‌وڵه‌كانی ئێران دژی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و سه‌ربازانی ئه‌مریكا، له ئێستاشدا 50,000 سه‌ربازی ئه‌مریكی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئاماده‌باشی ته‌واودان.
ئه‌م گرژییانه كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی جیهان هه‌بوو، به جۆرێك نرخی نه‌وتی برێنت 4 دۆلار به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 96 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاستی نرخه له ماوه‌ی 5 هه‌فته‌ی رابردوودا، تره‌مپ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر تاران تۆڵه بكاته‌وه، رووبه‌ڕووی كرداری سه‌ربازیی تووندتر ده‌بنه‌وه.
AM:08:52:02/09/2026
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت