شەوی رابردوو تاکو ئێستا لەنێوان ئەمریکا و ئێران چی روویدا؟
وێستگه‌نیوز-
له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر خاكی ئێران، 11 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون، له وه‌ڵامیشدا سوپای پاسداران چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكای له هه‌ولێر و چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه بۆردوومان كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئیرنا"ی فه‌رمی بڵاویكرده‌وه، شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه له ئه‌نجامی هێرشێكی مووشه‌كیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پارێزگای خوزستان له باشووری رۆژئاوای ئێران، 7 كه‌س كوژراون و 8 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها له پارێزگای هورمزگان، پاشماوه‌ی مووشه‌كێك به ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری كه‌وتووه و بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 4 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 50 كه‌سی دیكه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، فه‌رماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی رۆژی سێشه‌ممه 1-9-2026، هێرشی ئاسمانیی به‌رفراوان كراوه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی سوپای پاسداران (IRGC) له نزیك گه‌رووی هورمز و كه‌ناراوه‌كانی باشووری ئێران، سێنتكۆم ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌م هێرشانه وه‌ڵامی هه‌وڵه‌كانی سوپای پاسداران بووه بۆ به‌ئامانجگرتنی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مریكا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ڵامی هێرشه‌كانی دایه‌وه و رایگه‌یاند، به مووشه‌ك و درۆن بنكه‌كانی ئه‌مریكایان له هه‌ولێر كردووه‌ته ئامانج و ناوه‌ندێكی چاككردنه‌وه و چه‌ند كۆگه‌یه‌كیان وێران كردووه، هه‌روه‌ها هێرش كراوه‌ته سه‌ر دوو بنكه‌ی ئه‌مریكا له ئوردن و چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئه‌و وڵاته له كوەیت و به‌حرێن.
ئیبراهیم زولفه‌قاری، وته‌بێژی قه‌رارگه‌ی ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیا هۆشداریی دا كه هەر وڵاتێک هاوکاریی سوپای ئەمریکا بکات، رووبەڕووی وەڵامی تووندتر دەبێتەوە.
له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (Truth Social) رایگه‌یاند، هێرشه‌كان وه‌ڵامێكی به‌هێز بوون بۆ هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ چاندنی مین و هێرشه مووشه‌كییه‌كانیان بۆ سه‌ر ئوردن، هاوكات تیم هۆكینز، وته‌بێژی سێنتكۆم ره‌تیكرده‌وه ئه‌وان خه‌ڵكی سڤیلیان كردبێته ئامانج.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، ئاماده‌ن بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتن و كۆتاییهێنان به جه‌نگ، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ سیاسه‌تی گوشار، رێره‌وی دیپلۆماسی له‌ناو ده‌بات.
شایانی باسه، ئه‌م گرژییانه دوای ئه‌وه دێت كه جه‌نگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له مانگی شوباته‌وه دوای كوژرانی عه‌لی خامنه‌یی ده‌ستیپێكردووه و له ئێستادا ئێران گەرووی هورمزی داخستووه و ئه‌مریكاش گه‌مارۆكانی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێرانی تووندتر كردووه.
AM:08:27:02/09/2026
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت