ئەمریکا: عێراق بە سەرکردایەتی عەلی زەیدی چووەتە قۆناخێکی نوێی پەیوەندییەکانەوە


وێستگەنیوز ـ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، عێراق بە سەرکردایەتی عەلی زەیدی دەستی بە ڕێڕەوێکی نوێ کردووە کە لەسەر بنەمای هاوکاریی تەواو و هاوبەشییەکی بەهێز لەگەڵ واشنتن دامەزراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی ئابی 2026و تۆمی پیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ لە کاتی پێشوازیکردنی لە عەلی زەیدی لە 14ـەی تەمموزدا، پشتگیریی خۆی بۆ دیدگای سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی گەشتر دووپات کردووەتەوە.

هاوکات واشنتن جەختی لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە ڕێگری بکرێت لە ئەنجامدانی هەر هێرشێک لە ناوخۆی عێراق یان لە خاکەکەیەوە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.

حکومەتی ئەمریکا جارێکی دیکە پاڵپشتییەکانی بۆ بونیادنانی هاوبەشییەکی بەهێز و بەسوود بۆ هەردوو وڵات دووپات کردەوە.


PM:07:12:01/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت