تره‌مپ: كه‌س نازانێت كێ سه‌رۆكی ئێرانه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه كه‌س نازانێت كێ سه‌رۆكی ئێرانه، ده‌شڵێت: "به‌توندی له ئێرانییه‌كان ده‌ده‌ین و كارێكی باش ده‌كه‌ین".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نوێترین په‌یامیدا ده‌رباره‌ی ئێران رایگه‌یاند:
*به‌توندی له ئێرانییه‌كان ده‌ده‌ین و كارێكی باش ده‌كه‌ین.
*ئێرانییه‌كان نازانن سه‌ركرده‌كه‌یان كێیه.
*ئێران ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردووه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه لێیان ناده‌ین.
*گه‌رووی هورمز له دۆخێكی نایابدایه.
*تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی به گه‌رووی هورمزدا تێده‌په‌ڕن له رۆژێكدا نزیكه‌ی 30 كه‌شتییه.
*كه‌س نازانێت كێ سه‌رۆكی ئێرانه.
*كه‌شتیه‌كان له ژێر پاسه‌وانی سوپای ئه‌مریكا گه‌رووی هورمز به‌جێده‌هێڵن.
*ئێران هه‌رگیز ناتوانێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت.
*نه‌وت له گه‌رووی هورمز ده‌چێته‌ده‌ره‌وه، بۆیه نرخه‌كان به‌رز نابنه‌وه.
*دۆخی گه‌رووی هورمز زۆر باشه.
*ئێران مووچه‌ی سه‌ربازه‌كانی نادات.
PM:11:17:31/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت