له‌ سویسرا رووداوێكی‌ ته‌قه‌كردن روویدا و قوربانی‌ هه‌یه‌


وێستگه‌نیوز -
له‌ شاری‌ ئاراوی‌ سویسرا رووداوێكی‌ ته‌قه‌كردن روویدا و به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ پۆلیس كوژراو و بریندار هه‌ن.


پۆلیسی سویسرا رایگه‌یاند كه‌ رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ له‌ ئاهه‌نگێك بووه‌ و ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار هه‌ن.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ئه‌سپسواریی شاری ئاراو بووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ی قوربانییانی‌ رووداوی‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ و زانیاری‌ ده‌رباره‌ی‌ ته‌قه‌كه‌ر و هۆكاری‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.


AM:09:26:30/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو