بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان: په‌یوه‌ندی ئاساییمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌وێت
وێستگه‌نیوز –
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان خواستی خۆی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دووپاتكرده‌وه و داوای له واشنتۆن كرد ئه‌و شته بگۆڕێت كه به "سیاسه‌ته جه‌نگییه‌كانی" وه‌سفی كردووه.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئاڕ تی هیندستان کە ڕۆژی هەینی پەخشکرا، زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان رایگه‌یاند كه:
*خوازیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییهكانن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
*داوا له واشنتۆن ده‌كه‌ین "سیاسه‌ته جه‌نگییه‌كانی" به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌مان بگۆڕێت.
*پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ كابوڵ ده‌كه‌ین.
*ئازادكردنی ملیاره‌ها دۆلار له سه‌روه‌ت و سامانی بلۆككراوی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له ئه‌فغانستان، تا ئێستا ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه دان به حكومه‌تی تاڵیباندا بنێت.
PM:06:21:29/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت