نەرویج ماڵئاوایی لە پاشاکەی دەکات
وێستگەنیوز-
کۆشکی شاهانەی نەرویج، ئەمڕۆ هەینی، کۆچی دوایی هارالدی پێنجەم، پاشای وڵاتەکەی لە تەمەنی 89 ساڵیدا راگەیاند، بەهۆی ئەم کۆچەوە ئاڵاکانی وڵات لە ئۆسلۆ بۆ نیوە هێنرانە خوارەوە و جەماوەرێکی زۆر بۆ دەربڕینی هاوخەمی روویان لە کۆشک کردووە.
پاشا هارالدی پێنجەم، کە بە بەتەمەنترین پاشای ئەوروپا دادەنرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای تێپەڕبوونی 10 رۆژ بەسەر مانەوەی لە نەخۆشخانە، کۆچی دوایی کرد، ناوبراو لە 17ی ئەم مانگەدا بەهۆی هەوکردنێکی بەکتریایی لە خوێنیدا رەوانەی نەخۆشخانە کرابوو، بەڵام دوای تێکچوونی باری تەندروستی، کۆتایی بە کاروانی زیاتر لە 35 ساڵەی حوکمڕانییەکەی هات.
دەستبەجێ دوای راگەیاندنی هەواڵەکە، هاکۆنی جێنشین و کوڕی پاشای کۆچکردوو، وەک پاشای نوێی نەرویج دەستبەکار بوو و شوێنی باوکی گرتەوە.
لە ئێستادا دیمەنێکی پڕ لە رێز و وەفا لەبەردەم کۆشکی شاهانە لە ئۆسلۆ دەبینرێت؛ بە دەیان کەس بە هەڵگرتنی گوڵ و داگیرساندنی مۆم کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی دوا ماڵئاوایی لەو پاشایە بکەن کە بۆ ماوەی سێ دەیە و نیو لەسەر تەختی شاهانە بوو.
هارالدی پێنجەم لە کاتی کۆچی دواییدا بە بەتەمەنترین پاشای زیندووی کیشوەری ئەوروپا هەژمار دەکرا و کۆچکردنەکەشی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر شەقامی نەرویجی دروست کردووە، بە جۆرێک گردبوونەوەی جەماوەری لەبەردەم دەرگاکانی کۆشک بەردەوامییان هەیە.
PM:05:01:28/08/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت