تره‌مپ دووباره گه‌رووی هورمز ده‌خاته لیستی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌خاكی ئه‌مریكا ناویان ده‌بات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وێنه‌یه‌كی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تروس سۆشیال" بڵاوكرده‌وه كه گه‌رووی هورمزی له نێو "خاكه‌كانی ئه‌مریكا"دا داناوه.
وێنه‌كه ناوی "خاكه‌كانی ئه‌مریكا"ی له‌سه‌ر نووسراوه و ئاڵای چه‌ند خاك و ناوچه‌یه‌كی ئه‌مریكای تێدایه، نه‌خشه‌ی گه‌رووی هورمز له سه‌ره‌وه‌ی وێنه‌كه‌دا به بازنه‌یی دانراوه و له ته‌نیشتیه‌وه وشه‌ی "نوێ" نووسراوه.
تره‌مپ هیچ شتێكی ده‌رباره‌ی وێنه‌كه نه‌نووسیوه تا مه‌به‌سته‌كه‌ی روون بكاته‌وه، دووباره بڵاوكردنه‌وه‌شی به‌مانای روودانی هیچ گۆڕانكارییه‌ك له دۆخی یاسایی یان سه‌روه‌ریی گه‌رووه‌كه‌دا نایه‌ت كه رێڕه‌وێكی ئاوی نێوده‌وڵه‌تی نێوان ئێران و عومانه.
ئه‌م هه‌نگاوه دوابه‌دوای لێدوانه دووباره‌كانی تره‌مپ دێت سه‌باره‌ت به كۆنترۆڵكردنی هاتوچۆی ده‌ریایی له هورمز له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو دووپاتی كرده‌وه كه گه‌رووه‌كه "كراوه‌یه" و واشنتۆن "كۆنترۆڵی ته‌واوی" كردووه، له كاتێكدا گه‌مارۆی ده‌ریایی دژی ئێران به‌رده‌وامه.
پێشتر و له 18ی ئه‌م مانگه‌دا دۆناڵد تره‌مپ نه‌خشه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا گه‌رووی هورمزی وه‌ك خاكی نوێی ئه‌مریكا ناساندبوو.
AM:09:41:28/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت