روسیا خستنه‌خواره‌وه‌ی 426 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانی له شه‌ودا راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی وڵاته‌كه له ماوه‌ی شه‌وێكدا رووبه‌ڕووی زیاتر له 420 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانی بووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه كه "له‌كاتژمێر 8ی شه‌وی رابردوودا تا كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی مۆسكۆ، هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی رێگرییان له 426 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانی كردووه و له‌ناویان بردوون".
به‌گوێره‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌كانی بێلگۆرۆد، بریانسك، كۆرسك، ئۆریۆل، كالوگا، تولا، لیپێتسك، ڤۆرۆنیژ، تامبۆڤ، ڕیازان، نیژنی نۆڤگۆرۆد، ڤۆڵگۆگراد، ورۆستۆڤ، هه‌رێمی مۆسكۆ، هه‌رێمی كراسنۆدار و نیمچه‌دوورگه‌ی كریمیا خراونه‌ته‌خواره‌وه.
AM:09:01:26/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت