توانا عوسمان: ئێران دانانیشێت به‌دیار مردنی خۆیه‌وه له‌برسا و ده‌چێت بۆ شه‌ڕ
وێستگه‌نیوز –
توانا عوسمان نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس پێیوایه كه ئێران دانانیشێت به‌دیار مردنی خۆیه‌وه له‌برسا و ده‌چێت بۆ شه‌ڕ، ده‌شڵێت: "ئه‌مریكا هێرشی ئابووری ده‌ستپێكرد، ئێران به‌هێرشی سه‌ربازی داكۆكی له‌خۆی ده‌كات".
توانا عوسمان نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:
*ئه‌مریكا هێرشی ئابووری بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكرد، به‌ڵام پێموایه ئێران به‌هێرشی سه‌ربازی داكۆكی له‌خۆی ده‌كات.
*شه‌ڕی ئابووری بۆ ئه‌مریكا هیچ مه‌سره‌فێكی تیانییه، شه‌ڕێكی كاریگه‌ره بێ ئه‌وه‌ی قوربانی هه‌بێت.
*به‌ڵام بۆ ئێران هێرشێكی كاریگه‌ره و قوربانی و پشێوی ناوخۆیی لێئه‌كه‌وێته‌وه، بۆیه ئێران ده‌بێت ڕێسای شه‌ڕه‌كه بگۆڕێت، چونكه شه‌ڕی سه‌ربازی، ئه‌مریكاش ده‌خاته ژێر فشاره‌وه.
*ئێران دانانیشێت به‌دیار مردنی خۆیه‌وه له‌برسا، به‌ڵكو ده‌چێت بۆ شه‌ڕ تاوه‌كو میلله‌ته‌كه‌ی یه‌كبخات، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی چاكسازی ناوخۆیی كپ بكا و دژی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بوه‌ستێت و بمێنێته‌وه.
PM:11:35:24/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت