سوریا له لیستی وڵاتانی 'پشتیوانیكاری تیرۆر' ده‌رهێندرا
وێستگه‌نیوز –
دوای نزیكه‌ی 50 ساڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وڵاتی سوریا به فه‌رمی له لیستی وڵاتانی 'پشتیوانیكاری تیرۆر' ده‌رهێندراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی نووسراودا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سوریا له لیستی وڵاتانی 'پشتیوانیكاری تیرۆر' ده‌رهێندرا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه هاوكات رێكخراوی ده‌سته‌ی (ته‌حریر شام)یش له لیستی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی جیهانی ده‌رهێندراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نووسینگه‌ی كۆنتڕۆڵی داراییه‌كانی بیانی له ئه‌مریكا (OFAC) سه‌ر به وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا لادانی كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار به ده‌سته‌ی (ته‌حریر شام)یشی له لیسته‌كه سڕییه‌وه.
حكوومه‌تی ئه‌مریكا له مانگی ته‌مووزدا له نووسراوێكادا بۆ كۆنگرێس، مه‌به‌ستی خۆی له ده‌رهێنانی سوریا له لیستی وڵاتانی پشتیوانیكاری تیرۆر پێ راگه‌یاندبوون.
سووریا له ساڵی 1979وه له لیستی 'وڵاتانی پشتیوانیكاری تیرۆر'دا له ئه‌مریكا جێگیر كراوه.
هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئێران، كوبا و كۆریای باكوور له لیستی 'وڵاتانی پشتیوانیكاری تیرۆر'دا تۆمار كراون.
PM:10:22:24/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت