وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هه‌ر لایه‌ن و وڵاتێك یارمه‌تی ئێران بدات ده‌كه‌وێته به‌ر سزاكانمان
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سكۆت بێسێنت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاشكرایكرد كه سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا راده‌گه‌یه‌نن و سزاكانیشیان ناوناوه " رۆژی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئابووری"، راشیگه‌یاند كه:
*مه‌ترسی ئێران بۆسه‌ر جیهان كۆتایی پێده‌هێنین.
*ده‌بێت ئێران خۆی بسازێنێت ئه‌گینا گۆشه‌گیری ده‌كه‌ین.
*سه‌رۆك تره‌مپ رایسپاردووین شاده‌ماری ئابووری ئێران ببڕین.
*ئێران تۆڕێكی قاچاخچێتی نه‌وتی له ناوچه‌كه‌دا دروست كردووه.
*هه‌ر لایه‌ن و وڵاتێك یارمه‌تی ئێران بدات ده‌كه‌وێته به‌ر سزاكانمان.
*هه‌ر لایه‌نێك هاوكاری ئێران بكاته سزا ده‌خه‌ینه سه‌ر نه‌وت و داراییه‌كه‌ی.
*هیچ كه‌س و وڵاتێك له‌و سزایانه نابوورین.
*له سزاكانمان بۆسه‌ر ئێران و ئه‌وانه‌ی هاریكاری ده‌كه‌ن، زۆر جددین.
*ده‌بێ وڵاتان ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له هاریكاری و پشتیوانی ئێران هه‌ڵبگرن.
*ئامرازی زۆرمان بۆ سزادانی ئێران و هاوكاره‌كانی له‌به‌رده‌سته.
*سزاكان نه‌وت، زێڕ، هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی و ته‌كنۆلۆژیا ده‌گرێته‌وه.
PM:08:22:24/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت