ترەمپ گەرووی هورمز وەک "خاکی نوێی ئەمریکا" دەناسێنێت


وێستگەنیوز-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاستی گرژییەکانی لەگەڵ تاران گەیاندە لوتکە و لە هەنگاوێکی کتوپڕدا گەرووی هورمزی وەک بەشێک لە خاکی نوێی وڵاتەکەی ناساند.


ترەمپ لە رێگەی پلاتفۆرمی (تروس سۆشیاڵ) نەخشەیەکی گەرووی هورمزی بڵاوکردەوە کە لەسەری نووسراوە (New American Land) یان "خاکی نوێی ئەمریکا"، ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە پێشتر چەندین جار ئارەزووی خۆی بۆ سەپاندنی سەروەری وڵاتەکەی بەسەر ئەو گەرووەدا نیشاندابوو، دواجاریش ئێوارەی رۆژی هەینی بە فەرمی رایگەیاند: "لە ئێستاوە گەرووی هورمز بە خاکێکی ئەمریکی دادەنێم."

هاوتەریب لەگەڵ ئەم هەڵوێستە نوێیەی کۆشکی سپی، بڕیارە سبەی دووشەممە سکۆت بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا، وردەکاریی کۆمەڵێک سزای ئابووری نوێ دژی ئێران ئاشکرا بکات، وەزیری خەزێنە ئەو سزایانەی بە "توندترین سزا لە مێژوودا" وەسف کردووە و ئاماژەی بەوە داوە کە ئامانجیان توندکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانە بۆ سەر تاران.

سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندیشی ئاراستەی هەموو ئەو وڵاتانە کرد کە وەک سەرچاوەی ژیان و بازرگانی بۆ ئێران دەردەکەون، بەتایبەتی وڵاتی چین، و رایگەیاند کە ئەو وڵاتانە رووبەڕووی لێکەوتەی ئابووری زۆر قورس دەبنەوە.

بەهۆی ململانێکانی نێوان واشنتۆن و تاران، دۆخی گەرووی هورمز بەتەواوی تێکچووە، ئەمەش بووەتە هۆی پاشەکشەی بەرچاوی هەناردەی نەوتی ئێران و دروستبوونی فشاری زۆر لەسەر بازاڕی ناوخۆیی و کەرتی سووتەمەنی لەو وڵاتەدا.

ئەم گرژییانە لە کاتێکدایە، کە پێشتر و لە مانگەکانی 4 و 6ی رابردوودا، واشنتۆن و تاران 2 جار گەیشتنە رێککەوتنی ئاگربەست بە مەبەستی پاراستنی ئازادی هاتوچۆی کەشتییەکان لەو گەرووەدا، بەڵام هەردوو رێککەوتنەکە بە خێرایی هەرەسیان هێنا و ململانێکان گەڕانەوە خاڵی سەرەتا.




AM:08:15:23/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو