پەردە لەسەر پەیوەندییە نهێنییەکانی تاران و واشنتۆن لادرا
وێستگەنیوز-
بەڵگەنامە و ئیمەیڵە نوێیە دزەپێکراوەکان کە لەلایەن ئاژانسی "ئەسۆشیەیتد پرێس"ـەوە بڵاوکراونەتەوە، پەردە لەسەر هەماهەنگییەکی نهێنی و راستەوخۆ لە نێوان بەرپرسانی کۆچبەری ئەمریکا و دەسەڵاتدارانی ئێران هەڵدەدەن، بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوەی هاوڵاتیانی ئێرانی لە خاکی ئەمریکاوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆتایی ساڵی 2025 و سەرەتای ساڵی 2026، زیاتر لە 100 هاوڵاتی ئێرانی لە رێگەی 3 گەشتی ئاسمانییەوە لە ئەمریکاوە بۆ تاران دیپۆرت کراونەتەوە، ئیمەیڵەکان ئەوە دەردەخەن کە بەرپرسانی ئێرانی دەستوەردانیان لە لیستەکاندا کردووە و رێگەیان پێدراوە دەستیان بە بەشێک لە دەستبەسەرکراوەکان بگات بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ناوی ئەو کەسانەدا بکەن کە دیپۆرت دەکرێنەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، ئیدارەی ترەمپ تەنانەت لە کاتی هەڵگیرسانی شەڕی ساڵی 2025ـی نێوان واشنتۆن و تاران، بەردەوام بووە لە پێشینەدان بە پرۆسەی ناردنەوەی ئەو کۆچبەرانە و هەماهەنگییەکانی لەگەڵ لایەنی ئێرانی رانەگرتووە.
بەڵگەنامەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، بەرپرسانی ئێرانی لە دواساتەکانی گەشتە ئاسمانییەکاندا داوای گۆڕانکارییان لە لیستی دیپۆرتکراوەکاندا کردووە، ئەمەش نیشانەی بوونی پەیوەندییەکی توندوتۆڵە لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەردوو وڵات لە پرسی کۆچبەراندا، سەرەڕای بوونی ململانێ سەربازی و سیاسییەکان لەو ماوەیەدا.
PM:03:35:20/08/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت