لەبەر دانانی ئیمۆجیی دڵ بۆ ترەمپ و ناتانیاهۆ سێ ساڵ زیندانی کرا
وێستگەنیوز-
دادگایەکی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای 3 ساڵ زیندانیی بەسەر ژنە چالاکوانێکی سیاسی ئێرانییدا سەپاند، ئەوەش بەهۆی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنانی ئیمۆجی "دڵ" بۆ سەرکردە نەیارەکانی ئەو وڵاتە.
بەپێی زانیارییەکانی دۆسیەکە، ئازەر یاهوتورقەبە، کە زیندانییەکی سیاسییە و لە زیندانی وەکیل ئاوای شاری مەشهەد دەستبەسەرە، لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی" و "هاوکاریکردنی دەوڵەتی نەیار (ئیسرائیل)" سزای 3 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە.
بەڵگەکانی دادگا بۆ سزادانی ئەو ژنە چالاکوانە بریتین لە چالاکییەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کە تێیدا ئیمۆجی "دڵ"ی بۆ پۆستەکانی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەکارهێناوە و کۆمێنتی بۆ نووسیون.
هاوکات لە دۆسیەکەیدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ناوبراو تۆمەتبارە بە دەربڕینی دڵخۆشی بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ئەمانە وەک بەڵگە بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی و پەیوەندی بە دەوڵەتانی دەرەوە لە دژی ئەو چالاکوانە بەکارهێنراون.
PM:12:09:20/08/2026
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت