ترەمپ: بە تەواوی کۆنترۆڵی گەرووی هورمزمان کردووە و لەگەڵ کیم جۆنگ ئون کۆدەبمەوە
وێستگەنیوز ـ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا پەیامێکی توندی ئاراستەی بەرپرسانی ئێران کرد و ڕایگەیاند، لە ئێستادا وڵاتەکەی بە تەواوی کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی کردووە و بڕێکی زۆر نەوت بەو ڕێڕەوەدا تێدەپەڕێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـەی ئابی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی بەسەرکردنەوەی سەکۆیەکی نوێی نیشتنەوەی هێلیکۆپتەر لە کۆشکی سپی، ئاماژەی بەوە کرد، فشارە ئابوورییەکان و گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە و سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پیۆنگ یانگ، ترەمپ ئاشکرای کرد، پێشبینی دەکات لە کۆتایی ساڵی 2026ـدا دیدارێکی دیکە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکوور ئەنجام بدات.
ترەمپ هەروەها قەبارەی جبەخانە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکووری ئاشکرا کرد و وتی، ئەو وڵاتە خاوەنی 57 چەکی ئەتۆمییە و ڕەخنەی لە سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکاش گرت کە ڕێگەیان داوە ئەو وڵاتە بگاتە ئەو ئاستە.
هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانەدا، کیم یۆ جۆنگی خوشکی ڕێبەری کۆریای باکوور ڕایگەیاند، هێشتا سیاسەتی واشنتن بەرامبەر وڵاتەکەیان بە "دوژمنکارانە" دەبینن.
ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکان لەگەڵ کۆریای باشوور، وەرچەرخانێکی بنەڕەتی نییە لە سیاسەتی ئەمریکادا و گومانیان لەو هەنگاوانە هەیە.
PM:09:12:19/08/2026
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت