نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل: رێگه به بوونی پێگه‌ی سه‌ربازیی توركیا له سوریا ناده‌ین
بنكه‌ی سه‌ربازی "ئه‌بو زوھور" دوای هێرشه‌كانی دوێنێ سێشه‌ممه‌ی ئیسرائیل
وێستگه‌نیوز –
نووسینگه‌ی
بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هۆشداری دایه حكومه‌تی
سوریا سه‌باره‌ت به رێگه‌دان به جێگیربوونی هێزه‌كانی توركیا له
بنكه‌یه‌كی ئاسمانی نزیك حه‌له‌ب و ده‌ڵێت: "دیمه‌شق لێكتێگه‌یشتنه
ئه‌منییه‌كانی پێشێلكردووه".
نووسینگه‌ی بنیامین نه‌تانیاهۆ
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
پێشتر ئیسرائیل و سوریا گه‌یشتبوونه لێكتێگه‌یشتنێك سه‌باره‌ت به
پاراستنی دۆخی ئه‌منیی ئێستا، به‌ڵام دیمه‌شق هه‌وڵی شكاندنی ئه‌و
رێككه‌وتنه ده‌دات و ڕێگه‌ده‌دات به بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی توركیا له
بنكه‌ی ئاسمانی "ئه‌بو زوھور" له نزیك حه‌له‌ب.
ئاماژه‌شی
به‌وه‌دا كه ئیسرائیل چه‌ندین جار هۆشداری داوه‌ته سوریا له‌وه‌ی بوونی
سه‌ربازیی توركیا له‌و بنكه‌یه به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆی
ده‌بینێت، به‌ڵام دیمه‌شق هۆشدارییه‌كانی پشتگوێ خستووه و جه‌خت له‌وه
ده‌كاته‌وه كه "ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی قبوڵ ناكات، و
پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆخی پێشوو ده‌كات".
ئه‌م
راگه‌یه‌ندراوه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دوای ئه‌وه دێت
كه دوێنێ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی
ئاسمانی "ئه‌بو زوھور" له باكوری رۆژئاوای سوریا و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر
ئه‌گه‌ری فراوانكردنی بوونی سه‌ربازیی توركیا له‌ناو خاكی سوریادا زیادیان
كردووه.
AM:09:25:19/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت