خاته‌می: یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌رفه‌تێكه و ئومێده‌وارم له‌ده‌ست نه‌درێت
وێستگه‌نیوز –
محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا "ده‌رفه‌تێكی ناوازه"یه بۆ تاران، هۆشداریشی دا كه له‌ده‌ستدانی ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی كێشه‌ی به‌رچاو بۆ ئه‌و وڵاته.
خاته‌می یاداشته‌كه‌ی به "بێ وێنه" وه‌سف كرد و رایگه‌یاند كه "له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكێكی ئه‌مریكاوه واژۆ كراوه، ئه‌م ئاسته له ئیمتیازاتی به لایه‌نی به‌رامبه‌ر نه‌داوه".
ناوبراو له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك دووپات كرده‌وه كه كۆتایی به جه‌نگه‌كه بهێنێت و ئه‌و كۆتوبه‌ندانه هه‌ڵبگرێت كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراون و زه‌مینه بۆ داهاتوویه‌كی باشتر بۆ ئه‌و وڵاته خۆش بكات.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆش له كاتی جه‌نگدا، خاته‌می باسی له‌وه كرد كه "به‌هۆی پڕوپاگه‌نده و دروشمه ناڕاسته‌كانه‌وه قۆناغ به قۆناغ پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری به‌ره‌و پاشه‌كشه ده‌چێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌ندێك ده‌ڵێن ژیان و مانه‌وه‌مان په‌یوه‌سته به شه‌ڕه‌وه. ده‌ڵێن: سه‌ره‌تا لێره وانه‌یه‌ك فێری ئه‌مریكا ده‌كه‌ین، دواتر ده‌چینه ناوجه‌رگه‌ی ئه‌مریكا و له‌وێ شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت".
راشیگه‌یاند كه "هه‌سته‌كانم بریندار بوو كاتێك سه‌ركرده‌كه‌مانیان كوشت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا نابێت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ست و سۆز بێت. بیر له‌وه بكه‌ره‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و سیسته‌م و ئیسلام چی ده‌خوازێت”.
AM:09:21:19/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت