نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوەی نوێیان تۆمارکرد
وێستگەنیوز-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و یەک ئۆنسە گەیشتە 4,450 دۆلار، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نرخەکان لە ناوخۆی هەرێم دروستکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 18ـەی ئابی 2026، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە و ئاستێکی نوێیان تۆمارکرد.
بەپێی دوایین ئامارەکانی بازاڕی جیهانی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 91 دۆلار. هاوکات لە بازاڕی زێڕنگرانیشدا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 4,450 دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
عەیارە 9: 407,000 دینار
عەیارە 12: 543,000 دینار
عەیارە 14: 633,000 دینار
عەیارە 18: 814,000 دینار
عەیارە 21: 950,000 دینار
عەیارە 22: 995,000 دینار
AM:09:38:18/08/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت