ترەمپ: ئەگەر عومان رێگریمان لێ بکات بۆردومانی دەکەین


وێستگەنیوز-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵی "فۆکس نیوز"، کۆمەڵێک زانیاریی نائاسایی و هەڕەشەی توندی ئاراستەی چەند لایەنێک لە ناوچەکە کرد.


ترەمپ بۆ جاری 2ـەم هەڕەشەی توندی ئاراستەی سوڵتاننشینی عومان کرد و رایگەیاند، ئەگەر عومان ببێتە رێگر لەبەردەم جموجۆڵەکانی ئەمریکا، بەتایبەت لە گەرووی هورمز، ئەوا بە هێزەوە بۆردومانیان دەکەن، وتیشی: "ئەگەر هەوڵی رێگری بدەن، رەنگە گرتنەبەری رێکاری سەربازیی دژی ئەو وڵاتە رەچاو بکرێت".

لەبارەی ئێرانەوە، سەرۆکی ئەمریکا پەردەی لەسەر پەیوەندییە نهێنییەکانی لادا و پشتڕاستی کردەوە کە کەناڵێکی پەیوەندیی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ بەرپرسانی سوپای پاسدارانی ئێران هەیە و قسەیان لەگەڵ دەکەن، هاوکات جەختی کردەوە کە ئێران "بە هیچ شێوەیەک" ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

سەبارەت بە شەڕی غەززە، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە نابێت ئیسرائیلییەکان هێرش بکەنە سەر غەززە، ئاشکراشی کرد کە مامەڵەیەکی جیاوازیان لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس هەیە و وتی: "حەماس رازی بووە کە چەکەکانی دابنێت و لە کۆتاییدا دەستبەرداری چەکەکانیان دەبن".

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و سەرۆکی ئەمریکاش جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ پەلەیەکی نییە لە گرتنەبەری بڕیارەکانیدا.


PM:02:55:17/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو