"ئێران 30 هه‌زار دۆلار وه‌ك پاداشت ته‌رخان ده‌كات بۆ كوشتن یان ده‌ستگیركردنی هه‌ر سه‌ربازێكی ئه‌مریكی"
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌رخانكردنی 30 هه‌زار دۆلاری وه‌ك پاداشت بۆ گرتن یان كوشتنی هه‌ر سه‌ربازێكی ئه‌مریكی راگه‌یاند، ده‌شڵێت: "به‌های ئه‌و پاداشته‌ی كه بۆ خانمان ته‌رخان ده‌كرێت دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م بڕه ده‌بێت".
ئه‌میر حاته‌می فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای ئێران، وتی: "ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئێرانی توانی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كه هێرش ده‌كاته سه‌ر خاكه‌كه‌مان بگرێت یان بكوژێت، ئه‌وا به ناوی گه‌لی ئێرانه‌وه پاداشتی 30 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پاداشتی ژنان دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و بڕه ده‌بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌میر حاته‌می له وتارێكدا هات كه له میانی رێوڕه‌سمێكدا به بۆنه‌ی "رۆژی رۆژنامه‌نووسان" له ئێران پێشكه‌شی كرد.
PM:04:27:16/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت