واشنتۆن پۆست: وڵاتانی کەنداو لە ترەمپ تووڕەن


وێستگەنیوز ـ

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، هاوپەیمانەکانی واشنتۆن لە کەنداو لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر بە ئێران بێزارن.


ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، بەرپرسانی وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، قەتەر، کوێت و بەحرەین پێیان وایە ترەمپ ناوچەکەی بەرەو شەڕ بردووە و ئەوان باجی ئەو گرژییانە دەدەن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەرپرسێکی ئەوروپی ڕایگەیاندووە، دروستکردنی هاوپەیمانییەکی بەرگریی هاوبەش لە نێوان سعودیە، تورکیا و پاکستان پەیامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ واشنتۆن، کە وڵاتانی ناوچەکە خەریکن جێگرەوە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی خۆیان دەدۆزنەوە.

لە بەرامبەردا، کۆشکی سپی جەخت دەکاتەوە کە پەیوەندییەکانی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەکانی کەنداو لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە و گەمارۆکانی سەر ئێران سەرکەوتوو بوون.


PM:08:38:15/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت