ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: لە گەرووی هورمز نیوەی کەشتییەکان لە ژێر دەسەڵاتی ئێرانەوە تێپەڕیون
وێستگەنیوز ـ
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئامارێکی نوێی لەبارەی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز لە مانگی ئابدا بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، زۆربەی کەشتییەکان خۆیان لەو ڕێڕەوانە بەدوور دەگرن کە ئەمریکا پشتیوانییان دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕۆژنامەیە، لە مانگی ئابدا ئاماری هاتوچۆی کەشتییەکان بەم شێوەیە بووە:
- نیوەی ئەو کەشتیانەی لە گەرووی هورمز تێپەڕیون، ئەو ڕێڕەوەیان هەڵبژاردووە کە لەلایەن ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێت.
- نیوەکەی دیکەی کەشتییەکان لە کاتی تێپەڕبوونیاندا زانیارییەکانیان شاردووەتەوە و ئامێرەکانی ناسینەوەیان کوژاندووەتەوە بۆ ئەوەی شوێنەکەیان دیار نەبێت.
- ئەوەی جێی سەرنجە، لە کۆی 166 حاڵەتی پەڕینەوە لە گەرووەکەدا، تەنها 2 کەشتی ئەو ڕێڕەوەیان بەکارهێناوە کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئهمریكا به تهواوی كۆنترۆڵی گهرووی هورموزی كردووه و بڕوای وایه ئهم كۆنترۆڵهش بهردهوام دهبێت.
PM:08:04:12/08/2026
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت