سه‌رۆكی پێشووی موساد: سیخوڕه‌كانمان دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران گه‌ڕاون
وێستگه‌نیوز –
یۆسی كۆهین، سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل "موساد"، رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند، سیخوڕه‌كانی ئاژانسه‌كه له رابردوودا "زۆر جار" سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆی ئێرانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له‌و دامه‌زراوه‌یه تێبگه‌ن.
له حوزه‌یرانی ساڵی رابردوودا ئیسرائیل هێرشی بۆسه‌ر دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كه‌ی "ئێران" ده‌ستیپێكرد و رایگه‌یاند كه ئامانجی لاوازكردنی به‌رنامه ئه‌تۆمی و موشه‌كه بالیستییه‌كانی تارانه، كه به وته‌ی خۆی "مه‌ترسیی بۆسه‌ر بوونی" دروست ده‌كات.
سوپای ئه‌مریكا له میانه‌ی ململانێی 12 رۆژه‌دا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت چووه پاڵ ئیسرائیل و فڕۆكه پێشكه‌وتووه‌كه‌ی به‌كارهێنا بۆ بۆردومانكردنی سێ دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له فۆردۆ، نه‌ته‌نز و ئیسفه‌هان.
میدیاكانی ئیسرائیل له زاری كۆهین كه له ساڵی 2015 تا 2021 سه‌رۆكایه‌تیی مۆسادی كردووه، بڵاویانكرده‌وه كه ناوبراو رۆژی سێشه‌ممه له كۆنفرانسێكی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆییدا رایگه‌یاندووه كه "چه‌ندین جار به‌ناو بنكه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆ گه‌ڕاوین بۆ ئه‌وه‌ی لێی تێبگه‌ین”.
كۆهین به وردی باسی له‌وه نه‌كردووه كه ئه‌و سه‌ردانانه كه‌ی ئه‌نجامدراون و كێ ئه‌و سه‌ردانانه‌ی ئه‌نجامداوه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسرائیل، كۆهین وتوویه‌تی كه "بۆردومانكردنی ئه‌و بنكه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌موو خه‌ونه‌كانمی به‌دیهێنا”.
به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له مێژه خاڵێكی سه‌ره‌كی ململانێی نێوان تاران و رۆژئاوایه، ته‌نانه‌ت له كاتی دانوستانه‌كاندا كه ئامانج لێیان كۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه‌ی ئێستای ئیسرائیل و ئه‌مریكایه دژی ئێران كه له شوباتدا ده‌ستیپێكرد.
تاران ره‌تیده‌كاته‌وه هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی بدات.
ناوی كۆهین په‌یوه‌سته به كوشتنی زانای ئه‌تۆمی ئێرانی موحسین فه‌خریزاده له ساڵی 2020 له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، هه‌رچه‌نده ئیسرائیل هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر رووداوه‌كه نه‌داوه.
دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگاكه، كۆهین له دیمه‌نی گشتیدا ئاماده‌یی هه‌بووه و چاوپێكه‌وتنی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ میدیای ئیسرائیل‌دا ئه‌نجامداوه و چه‌ندین جار ئاماژه‌ی به ئه‌گه‌ری چوونه ناو سیاسه‌ت كردووه، كه هێشتا به‌دی نه‌هاتووه.
PM:11:51:11/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت