تره‌مپ داوای قه‌ره‌بوو له ئێران ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كه‌ی ئێران بۆ وه‌رگرتنی قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی جه‌نگ رایگه‌یاند، پێویسته تاران قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م ئه‌و زیانانه بكاته‌وه كه له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوودا به‌هۆی چالاكییه چهكدارییهكانییهوه به‌ر ئه‌مریكا و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی ئابی 2026، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له نوێترین په‌یامیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تروس سۆشیاڵ) نووسی:
*نوێنه‌رانی ئێران داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردووی ململانێی سه‌ربازییدا پێیان گه‌یشتووه.
*ئه‌م بابه‌ته له چوارچێوه‌ی هیچ كام له دانوستان و كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوودا باسی لێنه‌كراوه.
*ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كی جێی سه‌رنجه. منیش به هه‌مان شێوه داوای قه‌ره‌بوو له ئێران ده‌كه‌م بۆ خوێنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی بۆمبه چێنراوه‌كان و ململانێ به‌رده‌وامه‌كانی تارانه‌وه كوژراون یان به سه‌ختی بریندار بوون، به‌تایبه‌ت ئه‌و چالاكییانه‌ی پێشتر ده‌كران.
*پێویسته تاران قه‌ره‌بووی خانه‌واده‌ی قوربانیانی كه‌شتیی جه‌نگیی "USS Cole" و هه‌زاران سه‌ربازی تری هاوشێوه بكاته‌وه كه له شه‌ڕه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
*داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و سه‌دان هه‌زار خۆپیشانده‌ره بێتاوانه ده‌كه‌م كه له ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا له ناوخۆی ئێران‌دا كوژراون، له‌وانه‌ش 52 هه‌زار كه‌س كه ته‌نیا له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
*رێنمایی فه‌رمیی ده‌ده‌مه نوێنه‌رانی ئه‌مریكا تاوه‌كو به جددی و به توندی ئه‌م مه‌رج و داواكارییانه بخه‌نه ناو ناوه‌ڕۆكی سه‌رجه‌م گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی داهاتووه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی.
PM:08:43:10/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت