تره‌مپ: فشاره ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران زیاد ده‌كه‌م
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئێران له رووی ئابوورییه‌وه له دۆخێكی زۆر خراپدایه و پاره‌ی نییه مووچه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی دابین بكات. ئاشكراشیكرد كه به‌نیازه فشاره ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران زیاد بكات.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس، وتی: "ئێران له رووی ئابوورییه‌وه له دۆخێكی زۆر خراپدایه به‌جۆرێك پاره‌ی نییه مووچه‌ی هێزه‌كانی دابین بكات".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مریكا قه‌یرانی ئابووریی رژێمی ئێرانی گه‌وره‌تر كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ش كرد به نیازه له جیاتی فه‌رمانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی نوێ، فشاره ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران زیاد بكات.
ئه‌م لێدوانانه له كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مریكا به‌هۆی نه‌كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز له لێواری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه سه‌ربازییه به‌رفراوانه‌كان بۆ سه‌ر ئێران بوو.
ئه‌كسیۆس باس له‌وه ده‌كات ترامپ له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی نوێی نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها توڕه‌یی و ناڕه‌زایی خۆی له دواكه‌وتنی ئێران له راگه‌یاندنی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عومان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌رنه‌بڕیوه.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شه‌ممه لیستی نوێی داواكارییه‌كانیان بۆ مۆڵه‌تدان به كه‌شتی له رێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه بڵاوكرده‌وه.
تره‌مپ رایگه‌یاندكه "ئێمه خه‌ریكین ورده ورده ده‌چینه پێشێ و ته‌نها گفتوگۆیه‌كی سنووردارمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه. ئێمه سه‌یری هه‌ڵاوسانی زۆر و ئه‌و راستییه‌ی ئێران كه چیدیكه هیچ پاره‌ی نییه، ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به هه‌وراز و نشێوی ململانێكان له‌گه‌ڵ ئێران ئاشكرایكرد كه "له كۆتاییدا چاك ده‌بێت، هه‌میشه هه‌ر وایه. وه‌ك یاری شه‌تره‌نج وایه".
PM:10:26:09/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت