چاره‌نووسی بوونی روسیا له سوریا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
حكومه‌تی سوریا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ روسیا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به بوونی سه‌ربازی روسیا له‌و وڵاته و داهاتووی ئه‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییانه‌ی كه له ژێر ئیداره‌ی مۆسكۆدا بوون.
به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند كه هه‌ردوو وڵات گه‌یشتوونه‌ته یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن بۆ "دووباره داڕشتنه‌وه‌ی" ئه‌ركی ئه‌و بنكه و دامه‌زراوانه‌ی سروشتییان سه‌ربازییه و گۆڕینیان له بنكه سه‌ربازییه‌كانه‌وه بۆ ناوه‌ندی هاوبه‌شی مه‌شق و راهێنان، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی رێكخستنه نوێیه‌كان كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ده‌پارێزن.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، هه‌ردوولا ماوه‌یه‌كی كاتی‌یان داناوه كه له سێ مانگ زیاتر نه‌بێت بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی گۆڕانكاری، دوای ئه‌وه رێوشوێنه نوێیه‌كان ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌ك ئاژانسی سانا بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌پێی یاداشته‌كه ده‌ست ده‌كرێت به پرۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ئاماده‌بوونی روسیا له كه‌ناراوه‌كانی سوریادا، به‌جۆرێك ده‌وڵه‌تی سوریا دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌پێش هه‌موویانه‌وه بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیم و كه‌ناری بازرگانی چواره‌م له به‌نده‌ری ته‌رتوس. ئه‌مه‌ش رێگه ده‌دات به ورده ورده تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئیداره‌ی مه‌ده‌نیدا.
ئه‌م رێككه‌وتنه دوای ساڵ و نیوێك دێت له دانوستان و گفتوگۆی چڕ و پڕ به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا، كه به‌پێی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن چاره‌نووسی بنكه‌كانی روسیا له حمه‌یمیم و ته‌رتوس و سروشتی په‌یوه‌ندی نێوان روسیا و سوریا له قۆناغی داهاتوودا دیاری ده‌كات.
PM:09:40:09/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت