كوڕه‌كه‌ی جۆ بایدن: شێرپه‌نجه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له جه‌سته‌ی باوكم بڵاوبووه‌ته‌وه
وێستگه نیوز-
ھانته‌ر بایدن كوڕی جۆ بایدن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له ئێسك و به‌شه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌ی باوكی بڵاوبووه‌ته‌وه.
ھانته‌ر بایدن له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی رادیۆی به‌ریتانیا "BBC" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه باوكی زۆر به توندی به‌ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه ده‌ناڵێنێت.
وتیشی: "نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له ئێسك و به‌شه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌ی باوكم بڵاوبووه‌ته‌وه".
ئایاری 2025 نووسینگه‌ی جۆ بایدن رایگه‌یاندبوو كه ناوبراو تووشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بووه.
له تشرینی یه‌كه‌می 2025 وته‌بێژی جۆ بایدن رایگه‌یاندبوو كه بایدن وه‌ك به‌شێك له پلانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات، ده‌ستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری تیشك كردووه.
PM:07:49:09/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت