ئەمریکا رێڕەوی 53 کەشتی بازرگانی گۆڕی و ئێران مەرجەکانی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دووپات دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لەوەتەی دەستپێکردنەوەی گەمارۆی دەریایی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، رێڕەوی 53 کەشتی بازرگانییان گۆڕیوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە لەو ماوەیەدا رێگری لە 2 کەشتی تر کراوە، بەڵام رێگە بە تێپەڕبوونی نزیکەی 30 کەشتی دراوە کە هاوکارییە مرۆییەکانیان دەگواستەوە.


لەلایەکی دیکەوە، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە فشار خستنە سەر تاران. ڤانس ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە ئێران پێی راگەیاندوون کە رێگە بە ئەوپەڕی رۆیشتنی نەوت لە گەرووی هورمزەوە دەدەن، بەڵام وتی: "ئێمە متمانەیان پێ ناکەین".

هاوکات محەمەد باقر زولقەدر، ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران جەختی کردەوە کە گەرووی هورمز ناکرێتەوە مەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا "رەفتاری خۆی راست بکاتەوە".

زولقەدر مەرجەکانی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی گەرووەکە ئاشکرا کرد و رایگەیاند، دەبێت ئەمریکا سزا "زۆردارەکان" و گەمارۆی دەریایی لابدات، قەرەبووی ئێران بکاتەوە و داراییە سڕکراوەکانیان ئازاد بکات. هەروەها جەختی کردەوە کە پێویستە ئەمریکا هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی لە دەوروبەری ئێران بکێشێتەوە.


PM:10:41:08/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو