هاکان فیدان: رێککەوتنی بەرگریمان لەگەڵ پاکستان و سعودیە هاوشێوەی سیستەمی ناتۆیە


وێستگەنیوز-

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، زانیاری نوێی لەسەر رێککەوتنی بەرگری وڵاتەکەی لەگەڵ پاکستان و سعودیە ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە ئەم هەنگاوە دژی هیچ وڵاتێکی ناوچەکە نییە.


وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، رێککەوتنی بەرگری نێوان تورکیا، پاکستان و سعودیە لە رووی تەکنیکییەوە هاوشێوەی مادەی 5ی پەیماننامەی ناتۆیە کە تایبەتە بە بەرگری بەکۆمەڵ، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە چوارچێوەی ئەم رێککەوتنەدا، ئەمیندارێتییەکی گشتی و لیژنەیەکی وەزاری هاوشێوەی پێکهاتەی ناتۆ بۆ هەماهەنگییەکان پێکدەهێنرێت.

هاکان فیدان جەختی کردەوە کە ئەم رێککەوتنە بەرگرییە بە هیچ شێوەیەک دژی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە و وتی: "هەر وڵاتێک هێرش نەکاتە سەرمان، نابێتە ئامانج بۆ ئێمە. سعودیە و پاکستان و تورکیا وڵاتی فراوانخواز نین و کەس ناکەنە ئامانج تا ئەو کاتەی هێرش نەکرێتە سەر وڵاتانی ئەندام".

سەبارەت بە وردەکارییە ئەمنییەکان، وەزیری دەرەوەی تورکیا روونیکردەوە کە لە وارچێوەی "رێککەوتنی مەککە"دا هیچ مەترسییەکی هاوبەش دەستنیشان نەکراوە، بەڵکو ئامانج لێی دروستکردنی هەماهەنگییەکی بەهێزە بۆ پاراستنی سەقامگیری و بەرگری لە وڵاتانی ئەندام لە کاتی پێویستدا.


PM:09:47:08/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو