ئێران ئاستی داواكارییه‌كانی بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به‌رز ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئێران ئاستی داواكارییه‌كانی بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به‌رزكرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه نزیكبوونه‌وه له رێككه‌وتنی ده‌ریایی له‌گه‌ڵ عومان گه‌ره‌نتی گه‌ڕانه‌وه بۆ هاتووچۆی ئاسایی كه‌شتیوانی ناكات. ئه‌م هه‌نگاوه گه‌شبینییه‌كانی ئه‌مریكای بۆ نزیكبوونه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی یه‌كێك له گرنگترین رێڕه‌وه‌كانی وزه له جیهاندا نه‌هێشت.
عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه تاران و مه‌سقه‌ت "زۆر نزیكن" له رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێڕه‌وێكی نوێی كه‌شتیوانی، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دووباره كردنه‌وه‌ی گه‌رووه‌كه په‌یوه‌سته به مه‌رجی دیكه، له‌وانه‌ش قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئێران له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی ئیسلام ئاباد.
سوپای پاسدارانی-ش له هه‌ڵوێستێكی توندتردا، بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ عومان و كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ره‌تكرده‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم له زاری حسێن موحبی وته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه بڵاویكرده‌وه، كه دووباره كردنه‌وه‌ی گه‌رووه‌كه "به‌پێی میكانیزم و مه‌رجه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت" و به‌نده به قبوڵكردنی داواكارییه‌كانی تاران له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه نه‌ك ده‌رئه‌نجامی وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌سقه‌ت.
ڕێڕه‌وێكی نوێ به مانای كردنه‌وه‌ی گه‌رووه‌كه نییه
لێدوانه‌كانی ئێران ئاشكرای ده‌كه‌ن كه لێكتێگه‌یشتنی پێشبینیكراو له‌گه‌ڵ عومان ره‌نگه سنووردار بێت به دامه‌زراندنی رێڕه‌وێكی سه‌لامه‌ت و دیاریكراو بۆ كه‌شتیه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئازادی ته‌واوی گه‌شتكردن له گه‌رووه‌كه‌دا بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ش دووانهییهكی روون له په‌یامه‌كانی ئێران‌دا ده‌رده‌خات؛ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌رگای رێككه‌وتنێكی ته‌كنیكی ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا سوپای پاسداران كه سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان ده‌كات له گه‌رووه‌كه‌دا، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه بڕیاری كردنه‌وه وه‌ك كارتێكی دانوستان له ده‌ستی تاران‌دا ده‌مێنێته‌وه.
رۆژی هه‌ینی به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه پێشكه‌وتن له دانوستانه‌كانی ئێران و عوماندا به‌دیهاتووه و پێشبینی كرد به‌م نزیكانه بگه‌نه رێككه‌وتنێك كه رێگه به كه‌شتییه بازرگانییه‌كان بدات به‌بێ به‌ربه‌ست تێپه‌ڕن. پاشان واشنتۆن به مه‌رج گه‌مارۆی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران هه‌ڵده‌گرێت، به مه‌رجێك تاران به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
PM:03:58:08/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت