پێنتاگۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی نوێ ده‌رباره‌ی ته‌نه فڕیوه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
وێسگه‌نیوز -
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیدا بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌ستی خه‌ڵك، وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌می به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌یوه‌ست به ته‌نه فڕیوه نه‌ناسراوه‌كان (UFO) و دیارده ئاسمانییه نه‌ناسراوه‌كان (UAP)ی بڵاوكرده‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دێت بۆ لابردنی نهێنی فایله حكومییه‌كانی په‌یوه‌ست به ته‌نه فڕیوه نه‌ناسراوه‌كان و دیارده ئاسمانییه نه‌ناسراوه‌كان UAPه‌كان و ده‌ستڕاگه‌یشتنی خه‌ڵكی ئه‌مریكا پێیان.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز، كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌می مادده بڵاوكراوه‌كان به گشتی 41 دۆسێ له‌خۆده‌گرێت.
یه‌كێك له‌و دۆسێیانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه كه له ئه‌یلوولی 2021 له ئاسمانی كه‌نداوی عومان تۆماركراوه و دیارده‌ی ئاسمانی نه‌ناسراوی تێدایه.
راپۆرتی هاوپێچ به گرته ڤیدۆییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نزیكه‌ی 25 حاڵه‌تی UAP له كاتی مه‌شقه‌كاندا كه له كه‌نداوی عومان ئه‌نجامدراون، بینراون.
هه‌روه‌ها دۆسێیه‌كان ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌ی تێدایه كه مێژووه‌كه‌ی ساڵی 2025ه و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM)ه‌وه نێردراوه، كه گرته ڤیدیۆییه‌كانی ناوچه‌یه‌كی چڕ و پڕی دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پیشان ده‌دات.
ڤیدیۆكه شتێكی نه‌ناسراو نیشان ده‌دات كه به خێرایی به‌سه‌ر شاشه‌ی چاودێریكردندا ده‌جووڵێت.
شوباتی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه وه‌زاره‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان راده‌سپێرێت بۆ ناسینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فایلانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به بوونه‌وه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان و ته‌نه فڕیوه نه‌ناسراوه‌كانه‌وه هه‌یه.
AM:09:03:08/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت